ڕووخانی ڕژێمەکەی ئەسەد نرخی نەوتی بەرز کردەوە
ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، نادڵنیایی زۆری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە دوای خۆیدا هێنا، هەر بۆیە ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت بەرز بووەوە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 36 سەنت بەرز بووەوە، کە دەکاتە 0.51% و گەیشتە 71 دۆلار و 48 سەنت، هەروەها نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمەریکیش بە ڕێژەی 38 سەنت بەرز بووەوە، کە دەکاتە 0.57% بۆ هەر بەرمیلێک 67.58 دۆلار.
چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ڕۆژی یەکشەممە لە تەلەفزیۆنی فەرمیی سووریا ڕایانگەیاند، لە هێرشێکی خێرادا، ڕژێمەکەی ئەسەدیان ڕووخاند و کۆتاییان بە بنەماڵەی 50 ساڵەیان هێناو سڕییانەوە، ئەو ڕژێمەی کە بووە هۆی مایەی ناسەقامگیریی لە ناوچەکەدا.