ڕوانگەی سووری: گەنجێک کوژرا و سیانی دیکەش بریندار بوون
دووشەممە، 9ـی کانوونی یەکەمی 2024، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: لە شارۆچکەی کفر شەمس، لە گوندەواری باکووری دەرعا چەند گەنجێک دەستکاری بۆمبێکیان کردووە، لە ئەنجامدا بۆمبەکە تەقیوەتەوە و گەنجێک کوژراو سیانی دیکەش بریندار بوون.
لەسەروبەری ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد و نەمانی یاسا، چەکێکی زۆر کەوتووەتەوە دەستی خەڵک و بووەتە مایەی ئاژاوە و شڵەژان.
بەرەبەیانی یەکشەممە، بەشار ئەسەد بە فڕۆکە وڵاتەکەی جێهێشتووە، زانیاریی هەڵاتنی بەشار ئەسەد لەلایەن ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاو کراوەتەوە کە ئەسەد بە فڕۆکە هەڵاتووە و دیمەشقی جێهێشتووە.