ڕووماڵ واتە کوردستان24

کوردستان24
کوردستان24

لە دوو ڕۆژی ڕووداوەکانی کەوتنی ئەسەد،  6 گرتە ڤیدیۆ لە فەیسبووکی کوردستان24 بە ملیۆنان بینەریان تێپەڕ کرد.

پابەندی دامەزراوەی میدیایی کوردستان24 بە بنەماکانی کاری میدیایی، وایکردووە وەرگران لەناوخۆ و دەرەوەی کوردستان بۆ زانینی ڕاستی ڕووداوەکان و دڵنیابوونەوە لە هەواڵی ساختە و ڕاست، پشت بە سایت و سۆشیاڵ میدیای کوردستان24 ببەستن.

لە ڕووماڵی ڕووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد و ڕووداوەکانی سووریا، کوردستان24 وەکو کاری هەمیشەیی رووماڵێکی پیشەییانە و بێلایەنی بۆ ڕووداوەکان کرد و چركە بە چڕکە لە گواستنەوەی هەواڵ و پێشهاتەکان بۆ بینەرانی بەردەوامبوو، هەر ئەمەش وایکرد بینەران و وەرگران سۆشیاڵ میدیای ئەو دامەزراوەیە بکەنە سەرچاوەی یەکەمی دەستڕاگەیشتنیان بە هەواڵ و زانیارییەکان.

لە دوو ڕۆژی ڕووداوەکانی کەوتنی ئەسەد، 6 گرتە ڤیدیۆ لە فەیسبووکی کوردستان24 بە ملیۆنان بینەریان هەبوو، هەروەها بە هەزاران جاریش لەلایەن بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕەکۆمەڵایەتییەوە شەیرکراون، ئەمە جگە لەوەی بە هەزاران کۆمێنت و لایک بۆ گرتە ڤیدیۆکان هاتوون.

لە چەند مانگی ڕابردوودا لە ڕووماڵی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرژمێری لە عێراق ، کوردستان24 وەکو میدیایەک لە ڕیزبەندی پێشەوەی میدیاکان بووە و ڤیدیۆی راستەوخۆکانیشی بە ملیۆنان بینەریان هەبووە.