مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان مێژووێکی دەوڵەمەندی هەیە
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا دەڵێت: هەرێمی کوردستان مێژووێکی دەوڵەمەندی هەیە، کە سەرمایەیەکی گەورە و سەرچاوەیەکی گرنگی گەشتیارییە.
دووشەممە 9ـی کانوونی یەکەمی 2024، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی سەردانەکەی بۆ وڵاتی بەحرەین پەیامێکی لە پێگەی(ئێکس) دا بڵاو کردەوە و دەڵێت: هەرێمی کوردستان مێژووێکی دەوڵەمەندی هەیە کە سەرمایەیەکی گەورە و سەرچاوەیەکی گرنگی گەشتیارییە.
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی دەشڵێت: لە شاری ئەلموحەرەق، بە هەوڵەکانی بەحرەین ئاشنابووم لە برەودان بە شوێنەوارە کولتوورییەکان کە لە هەرێمی کوردستاندا کاری لەسەر دەکەین.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ دووشەممە 9ـی کانوونی یەکەمی 2024، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەحرەین و بڕیارە لەگەڵ شا و جێنشینن و سەرۆک وەزیران و بەرپرسە باڵاکانی بەحرەین کۆببێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە بکات.