کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاو کرایەوە

دەستەی کەشناسی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاو کردەوە، کە پێشبینی دەکرێت، ئەمڕۆ سێشەممە، 10-12-2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرماش بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرز دەبێتەوە.
دەستەی کەشناسی ئاماژەی بەوەش کرد، کەشی سبەی چوارشەممە،11-12-2024، ئاسمان پەڵە هەور دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، هەروەها پلەی گەرماش وەک ئەمڕۆ دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر 19 پلەى سیلیزى
سلێمانی 18 پلەى سیلیزى
دهۆک 18 پلەى سیلیزى
کەرکوک 20 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە 18 پلەى سیلیزى
زاخۆ 19 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران 7 پلەى سیلیزى
سۆران 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان 23 پلەى سیلیزى