له عێراق 31 كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له هه‌زار كه‌سیش تووش بوون
354 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به ره‌وشی كۆرۆنا له عێراقدا بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی ئاماره‌كه، 31 كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و 1261 كه‌سیش تووشی په‌تاكه بوون.
هه‌ر به گوێره‌ی ئاماره‌كه، 354 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه.
كۆی گشتی تووشبووان: 16675
چاكبوونه‌وه: 6568
له ژێر چاودێری: 9650
له ژێر چاودێری چڕ: 457
كۆی گشتی مردووان: 457