گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێم دەنگۆیەک لەبارەی تەندروستی نێچیرڤان بارزانی ڕەت دەکاتەوە
گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی تەندروستی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڵاو دەکرێنەوە لە سۆشیال میدیا دوورن لە ڕاستی.
سێشەممە 10ـی کانوونی یەکەمی 2024، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: چه‌ند پێگه‌يه‌كى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ده‌نگۆيه‌كيان ده‌رباره‌ى ته‌ندروستيى نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه، لێره‌وه ڕايده‌گه‌يه‌نين كه ئه‌و ده‌نگۆيانه له هه‌موو ڕاستييه‌كه‌وه دوورن و نێچيرڤان بارزانى به شێوه‌يه‌كى ئاسايى ئه‌ركه‌كانى جێبه‌جێ ده‌كات.