له رووسیا 183 كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
نۆ هه‌زار كه‌سی دیكه تووشبوون
K24 – هه‌ولێر:
له 24 كاتژمێری رابردوودا، له رووسیا نزیكه‌ی 9 هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراون و 183 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ژووری ئۆپراسیۆنی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له رووسیا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی (12ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2020) رایگه‌یاند، له 24 كاتژمێری رابردوودا 8 هه‌زار و 987 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون. ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له رووسیا گه‌یشته 511 هه‌زار و 423 كه‌س.
هه‌روه‌ها 183 حاڵه‌تی مردن تۆمار كراون و ئاماری مردووان هه‌ڵكشا بۆ 6 هه‌زار و 715 كه‌س.
به گشتی تا ئێستا له رووسیا 269 هه‌زار و 370 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و په‌تاكه‌یان په‌ڕاندووه.
له رووسیا له سه‌ره‌تای په‌یدابوونی كۆرۆناوه تا ئێستا 14 ملیۆن و 200 هه‌زار پشكنین ئه‌نجامدراوه.