ئەردۆغان: لە هێرشەکانی داعش بۆ سەر کۆبانێ پێشوازیمان لە سەدان هەزار هاووڵاتی کورد کرد

رەجەب تەیب ئەردۆغان
رەجەب تەیب ئەردۆغان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت: کۆتایی هاتنی بەعس کە دەستی بە خوێن سوور بوو بوو، ڕێگەی ئارامی و ئاسایشی بۆ سووریا کردەوە، دەشڵێت:لە هێرشەکانی داعش بۆ سەر کۆبانێ  پێشوازیمان لە سەدان هەزار هاووڵاتی کورد کرد.

چوارشەممە 11ـی کانوونی یەکەمی 2024، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە گوتارێکدا لە چالاکییەکی پارتی داد و گەشەپێدان لەبارەی مافی مرۆڤ لە ئەنقەرە گوتی: کۆتایی هاتنی بەعس کە دەستی بە خوێن سوور بوو بوو، ڕێگەی ئارامی و ئاسایشی بۆ سووریا کردەوە.

لەبارەی هاوکاریی کردنی خەڵکی سووریا و بەتایبەتیش کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد، بێ جیاوازیی هاوکاریی خەڵکی سووریایان کردووە و لەکاتی هێرشەکانی داعش بۆ سەر کۆبانێ، تورکیا پێشوازیی لە سەدان هەزار هاووڵاتی کورد کردووە. 

رەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: لە 13 ساڵی رابردوودا لەگەڵ گەلی سووریا بوونە و هاوکارییان کردوون، گوتیشی، ئەوانەی دەیانەوێت دیکتاتۆر ببین، با سەیری گرتەی زیندانەکانی سیدنایا بکەن، جەختیشی لەوەکردەوە، رێگەی ئارامی بۆ سووریا کراوەتەوە.