له وهان هیچ حاڵه‌تێكی نوێی كۆرۆنا تۆمار نه‌كراوه
هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوو به كۆرۆنا تۆمار نه‌كراوه
K24 – هه‌ولێر:
لیژنه‌ی ته‌ندروستی كه‌رتی هۆبی ناوه‌ڕاستی چین، رایگه‌یاند، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوو به كۆرۆنا و گوماناوی تۆمار نه‌كراوه.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری شینخوای چین بڵاویكرده‌وه، دوێنێ 24 تووشبوو دوای چاكبوونه‌وه‌یان نه‌خۆشخانه‌یان به‌جێهێشتووه.
روونیشیكرده‌وه، له كه‌رتی هۆبی ته‌نیا 18 تووشبوو بێ ئه‌وه‌ی هیچ نیشانه‌یه‌كیان هه‌بێت، له نه‌خۆشخانه ماون و چاودێری ده‌كرێن.
شاری وهان سه‌نته‌ری كه‌رتی هۆبییه و به لانكه‌ی یه‌كه‌می سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ناسرێت. له‌و شاره‌دا 68 هه‌زار و 135 حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كران و له ناویاندا 4 هه‌زار و 512 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.