کۆمپانیای سۆنی نمایشی پلەیستەیشن پێنجی کرد
وێنەکەی ببینە
K24- هەولێر:
کۆمپانیای سۆنی بۆ یەکەمجار بە فەرمی دیزاینی پلەیستەیشینی پێنجی ئاشکرا کرد کە شێوەی تاوەرێکی هەیە



لەگەڵ ئاشکرا کردنی کۆنسوڵەکە، سۆنی کامێرای نوێ و ئامێری بارگاویکردن (شەحنکردن) و کۆنتڕۆڵی میدیا و هێدفۆنی پلەیستەیشن پێنجی خستەڕوو.
لەگەڵ ئەوەش تاوەکو ئێستا ئەوە ئاشکرا نەکراوە، کەی ئامێرە نوێیەکە دەخرێتە بازاڕاوە و نرخەکەشی دیاری نەکراوە، بەڵام بە گووتەی کۆمپانیاکە، لە پشووەکانی ئەمساڵ دەخرێتە بازاڕاوە.