پسپۆڕان باس لە پێکوتەیەکی بەکارهاتوو بۆ کۆرۆنا دەکەن

سەلامەت و هەرزانە

K24- هەولێر:

لەگەڵ ئەوەی لە جیهان چەندین تیمی پزیشکی لە هەوڵی بەرهەمهێنانی پێکوتەی ڤایرۆسی کۆرۆنان، پسپۆڕێک دەڵێت، رەنگە پێکوتەیەک کە بوونی هەیە، وەک دژە کۆرۆنا کار بکات.

پێکوتەی پۆلیۆ، پۆلیۆ ڤایرۆسەکە دەبێتە هۆی ئیفلیجی و لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگوازرێتەوە، یەکێکە لەو پێکوتە نوێیانە هەندێک لە پزیشک باس لە سوودەکانی دەکەن.

پێکوتەکە سەلامەت و هەرزانە، ساڵانە یەک ملیار دانەی لێ بەرهەم دەهێنرێت و لە 140 وڵات بەکار دەهێنرێت. یەکێک لەو پسپۆڕانەی باس لە گرنگی ئەم پێکوتەیە دەکات، پێشتر لە دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی ئایدس رۆڵی کارای هەبووە.

کۆنستانین چوماکۆڤ و رۆبێرت گالۆ، پسپۆڕانی دەرمان و زیندەچەکان دەڵێن، بڕوامان وایە تاقیکردنەوەی ئەو پێکوتەیە، سوودی بۆ نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت.

ئەو دوو پسپۆڕە دەڵێن، هەردوو ڤایرۆسی پۆلیۆ و کۆرۆنا، ڤایرۆسی ئاڕ ئێن ئەی پۆسێتیڤ ستراندن و لێک نزین، بۆیە ئەگەر هەیە پێکوتەکە کاری خۆی بکات.

بڕیارە پسپۆڕان تاقیکردنەوەی لەسەر ئەو بیرۆکەیە بکەن و ئەنجامەکەشی بڵاوبکەنەوە.

تاوەکو ئێستا هیچ پێکوتەیەک بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا نەدۆزراوەتەوە، ئەمەش وایکردووە، مەترسی زۆر بۆ سەر مرۆڤایەتیی دروست بکات، بەگوێرەی زانیارییەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانیش، لەبەر ئەوەی ڤایرۆسەکە نوێیە، رەنگە بەرهەمهێنانی پێکوتە ساڵانێک بخایەنێت.

CNN