ئەم هەفتەیە شایستەی مانگی 7 و8ـی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت
نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست ڕایدەگەیەنێت: لەم هەفتەیەدا دەستدەکرێت بەدابەشکردنی شایستەی مانگی (7 و8) مامۆستایانی گرێبەست.
شەممە 14ـی کانوونی یەکەمی 2024، کارۆخ عەبدولڵا گوڵاوی، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست ڕایگەیاند:
لەم هەفتەیەدا دەستدەکرێت بەدابەشکردنی شایستەی مانگی (7 و8)ـی مامۆستایانی گرێبەست بەشێوەی بڕاوە بەیەکەوە دابەشدەکرێت کەبڕەکەی 400 هەزارە بەپێی بەشەوانە .
نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست ڕاشیدەگەیەنێت:سبەی یەکشەممە 15ـی کانوونی یەکەمی 2024، هەر پەروەردەیەک چەکی پارەی ئامادە بێت و دەتوانێت سەردانی بانک بکات بۆ وەرگرتنی .