لە ئەمڕۆوە شایستەی دوو مانگی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت

نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست ئاماژە بەوە دەدات، هەر پەروەردەیەک چەکی ئامادە بێت، دەتوانێت سەردانی بانک بکات بۆ وەرگرتنی شایستەی دوو مانگی مامۆستایانی گرێبەست. 

کارۆخ عەبدوڵلا، نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند، لە ئەمڕۆ یەکشەممە، 15-12-2024، بەڕێوەبەرایەتیی هەر پەروەردەیەک چەکی ئامادە بێت، دەتوانێت سەردانی بانک بکات بۆ وەرگرتنی شایستەی هەردوو مانگی حەوت و هەشتی مامۆستایانی گرێبەست. 

کارۆخ عەبدوڵلا باسی لەوەش کرد، شایستەی هەردوو مانگی حەوت و هەشتی مامۆستایانی گرێبەست پێکەوە دەدرێت و 400 هەزار دینارە، چونکە ئەو کات لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە نەکرابوونە گرێبەست. 

ڕۆژی 25ـی ئابی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژی دەرکرد کە ژمارەیان نزیکەی 38 هەزار مامۆستا دەبێت.