بە بەشداریی هەرێمی کوردستان کۆڕبەندی حوکمڕانیی ئینتەرنێت لە سعوودییە بەڕێوە دەچێت
کۆڕبەندی حوکمڕانیی ئینتەرنێت لە سعوودییە، بە بەشداریی شاندێکی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
لە ڕۆژی یەکشەممەوە، 15-12-2024، لە ڕیاز، پایتەختی سعوودییە، 19یەمین کۆڕبەندی حوکمڕانیی ئینتەرنێتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوە دەچێت و تاوەکوو 19ـی مانگ بەردەوام دەبێت.
ئەجێندای کۆڕبەندەکە بریتییە لە جڵەوکردنی داهێنان و هاوسەنگکردنی مەترسییەکان لە جیهانی دیجیتاڵیدا، پێشخستنی مافەکانی مرۆڤ لە سەردەمی دیجیتاڵی و باشترکردنی حوکمڕانیی دیجیتاڵی.
بۆ یەکەمجار، شاندێکی هەرێمی کوردستانیش لە کۆڕبەندەکەدا بەشدارە و لە چوارەم ڕۆژی کۆڕبەندەکە و لە 18ـی کانوونی یەکەم، ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پانێڵێکدا گوتاری دەبێت.