بارسێلۆنا دوای كلاسیكۆ رۆژ بە رۆژ وێرانتر دەبێت
بارسێلۆنا پێش كلاسیكۆ لە كۆی 14 یاری، 12 سەركەوتنی بەدەستهێنا بوو، بەڵام لە دوای كلاسیكۆ لە 10 یاری تەنیا 5 یاریی بردووەتەوە
بارسێلۆنا لە دوای كلاسیكۆ رۆژ بە رۆژ وێرانتر دەبێت، بە جۆرێك پێش كلاسیكۆ لە كۆی 14 یاری، 12 سەركەوتنی بەدەستهێنا بوو، بەڵام لە دوای كلاسیكۆ لە كۆی 10 یاری تەنیا 5 یاریی بردووەتەوە.
دوای دۆڕانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر لیگانێس بۆ دووه‌مین یاریی له‌سه‌ریه‌ك له یاریگه‌ی خۆی دۆڕا كه ئه‌وه سێیه‌مینجاره بارسا له ماڵی خۆی دوو یاریی یان زیاتر ده‌دۆڕێنێت پێشتر له ساڵی 2003 له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی رادومێر ئانتیچ دوو یاریی دۆڕاند و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی چاڤی هێرناندزێزیش له ساڵی 2022 سێ یاریی له‌سه‌ریه‌كی دۆڕاند و له‌دواین دوو یارییش له‌گه‌ڵ هانزی فلیك دوو یاریی رابردووی دۆڕاندووه.
له یارییه‌كه‌ی لیگانێس، بارسێلۆنا ته‌نیا دوای تێپه‌ڕینی 195 چركه گۆڵی لێكرا كه ئه‌وه‌ش خێراترین گۆڵی بارسێلۆنایە له‌م وه‌رزه له‌سه‌ری تۆمار بكرێت و لیگانێس به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا دووه‌م خێراترین گۆڵی خۆی له مێژووی لالیگا تۆمار كرد.
بارسێلۆنا له یارییه‌كه‌ی لیگانێس 80%، تۆپی له قاچ بوو، به‌ڵام دۆڕا ئه‌وه‌ش دووه‌م به‌رزترین رێژه‌ی كۆنتڕۆڵی تۆپی بارسێلۆنایه له یاریگه‌ی خۆی كه یارییه‌كه‌ی دۆڕاندووه كه پێشتر له ساڵی 2021 به‌رامبه‌ر گرانادا بارسێلۆنا رێژه‌ی 82%ـی كۆنتڕۆڵی تۆپی له‌ده‌ست بوو، به‌ڵام دۆڕا.
بارسێلۆنا له دوایین شه‌ش یاریی لالیگا له كۆی 18 خاڵ ته‌نیا پێنج خاڵی به‌ده‌ستهێناوه و 13 خاڵی لەدەست داوە و ته‌نیا یه‌ك یاریی بردووه‌ته‌وه.
بارسێلۆنا له حه‌وت یاریی ئه‌م وه‌رزه كاتێك له ئه‌نجامی یارییه‌كه دواكه‌وتووه ته‌نیا له دوو یاریی به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا و رایۆ ڤایكانۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، بارسێلۆنا له‌و حه‌وت یارییه 312 خوله‌ك له ئه‌نجامی یارییه‌كان له دواوه بووه و له هیچیان نه‌یتوانیوه بگه‌ڕێته‌وه و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.
بارسێلۆنا پێش كلاسیكۆ
14 یاریی
12 سه‌ركه‌وت
2 دۆڕان
0 به‌رامبه‌ربوون
53 گۆڵكردن
13 گۆڵلێكران
رێژه‌ی بردنه‌وه %85.7
بارسێلۆنا دوای كلاسیكۆ
10 یاریی
5 سه‌ركه‌وتن
3 دۆڕا
2 به‌رامبه‌ربوون
24 گۆڵكردن
13 گۆڵلێكران
رێژه‌ی سه‌ركه‌وتن %50