ئەمشەو باشترین یاریزانی جیهان دەست نیشان دەكرێت

لیۆنێل مێسی لەنێو لیستی بەربژێرانی خەڵاتی زە بێستە

كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەكاتی بردنەوەی خەڵاتی زە بێست لەگەڵ ئینفانتینۆ سەرۆكی فیفا
كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەكاتی بردنەوەی خەڵاتی زە بێست لەگەڵ ئینفانتینۆ سەرۆكی فیفا

ئەمشەو رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی زە بێست لە دەوحە پایتەختی قەتەردەستنیشان دەکرێن و خەڵات دەکرێن، کە 12 خەڵاتی جیاواز لەلایەن فیفاوە دابەش دەکرێن.
خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان لەسەر ئاستی پیاوان دیارترینیانە، خه‌ڵاتی باشترین خانمە یاریزانی جیهانیش لە رێوڕەسمەکە دابەش دەکرێت، باشترین راهێنەر لەسەر ئاستی پیاوان و خانمان، باشترین گۆڵپارێز لەسەر ئاستی خانمان و پیاوان، جوانترین گۆڵی ساڵ، خەڵاتی یاریی خاوێن، خەڵاتی باشترین هانده‌ر و باشترین پێکهاتەی ساڵیش دابه‌ش ده‌كرێن.
براوەی خەڵاتی زه‌ بێست به‌ چوار شێواز دەنگیان پێده‌درێت، کە رێژەی 25% بۆ هانده‌ران دیاریكراوه‌ كه‌ له‌ رێگه‌ی ماڵپه‌ری فیفا ده‌توانێت ده‌نگ به‌ باشترینه‌كان و پلەی دووەم و سێیەم و باشترین راهێنەر و پلەی دووەم و سێیەم هەڵدەبژێرن و بە هەمان شێوە بۆ به‌ربژێره‌كانی دیه‌كه‌ش ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن.
هه‌روه‌ها 25% لەسەر بنەمای دەنگی راهێنەرانی تیپەکانی جیهان و  25%یش دەنگی كاپتنی یانه‌ و هه‌لبژارده‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت، 25%یش دەنگی کۆمەڵێک رۆژنامه‌نووس له‌ سەرجەم وڵاتەکان هه‌ژمار ده‌كرێت.
ده‌نگه‌كانیش به‌م شێوه‌ به‌ باشترینه‌كان ده‌درێت، ده‌نگ به‌ سێ كه‌س ده‌توانی بده‌یت یه‌كه‌م بژارده‌ 5 خاڵ وەردەگرێت، پلەی دووەم 3 خاڵ و پلەی سێیەمیش ته‌نها خاڵێكی پێده‌درێت، پاشان هەموو دەنگەکان کۆدەکرێنەوە و خاوه‌ن زۆرترین ده‌نگ خه‌ڵاته‌كه‌ ده‌باته‌وه‌.
به‌ربژێره‌كان بە پشتبەستن بە ئاست و دەستکەوتەکانیان لە ماوەی 21ـی ئۆگێستا 2023 تاوه‌كو ئۆگێستا 2024 هەڵده‌بژێرن، کە پێوەرەکان بریتین لە ئاستی تاکەکەسی و تیم، نازناو، کاریگەری لەسەر تیپ، له‌گه‌ڵ رەفتاری وەرزشی.
لە نێو بەربژێرەكان ناوی كلیان ئێمباپێ، بێلینگهام، ڤینسیۆس، لیۆنێل مێسی، ئێرلینگ هالاند، دانی كارڤاخاڵ، رۆدری، ڤاڵڤێردی، فلۆریان ڤێرتس و تۆنی كرووسی تێدایە، بە گوێرەی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانیا، ڤینسیۆس خەڵاتەكەی مسۆگەر كردووە.