چۆن جیاوازی دەکەیت لە نێوان ئازارەکانی قورگ؟

بەگوێرەی هەواڵێکی پێگەی میرۆر ڕایگەیاندووە، پسپۆڕێک تیشیکی خستە سەر چۆنیەتی جیاکردنەوەی قورگ ئێشە کە بەهۆی ڤایرۆسی "کۆڤید-19" دروست دەبێت، هەروەها لەگەڵ دروست بوونی هەوکردنی لەوزەتێن.

فیل دای، سەرپەرشتیاری دەرمانساز لە کۆمپانیای Pharmacy2U، چەند زانیارییەک سەبارەت بە چۆنیەتی جیاکردنەوەی هۆکارە جیاوازەکانی ئازاری قورگ باس کرد، ڕوونی کردەوە ئەو نیشانانەی پەیوەستن بە ئازاری قورگەوە ڕەنگە یارمەتیدەر بن لە دیاریکردنی هۆکاری نەخۆشییەکە.

قورگ ئێشە بەهۆی نەخۆشی Covid-19

ئاماژەی بەوە کردووە، ڕەنگە قورگ ئێشە نیشانەیەکی سەرەتایی هەوکردن بێت، ئەگەر تووشی قورگ ئێشە بوویت ئەم نیشانەی لەگەڵدا بێت، ئەوە ڕەنگە ئاماژەیەک بێت بۆ تووشبوون بە نەخۆشی Covid-19.

ئاماژەی بەوەش کرد، زۆربەی حاڵەتە سووکەکانی "کۆڤید-19" دەتوانرێت بە پشوودان و وەرگرتنی دەرمان چارە بکرێت، هەر بۆیە پێشنیاری کرد لە ماڵەوە بمێننەوە و دوور بکەونەوە لە بەرکەوتن لەگەڵ کەسانی دیکە تا ئەو کاتەی باری تەندروستیی باشتر دەبێت.

هەوکردنی قورگ

فیل ڕوونی کردەوە هەوکردنی قورگ بەهۆی بەکتریایە، بە نیشانە توندەکانی زیاتر دەناسرێتەوە، وەک ئازاری لەناکاوی قوڕگ، بەزەحمەت قووتدانی خواردن، ئاوسانی گرێ لیمفاوییەکان و بوونی هێڵی سپی یان پەڵە لەناو دەمدا.

جەختیشی کردەوە، ڕەنگە بەهۆی ئەم حاڵەتە پلەی گەرمی بەرز ببێتەوە و ماندوو بێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە، هەوکردنی قوڕگ پێویستی بە دەرمان هەیە، بۆ ئەوەی تووشی ئازارەکانی وەک تا نەبێت.

هەوکردنی لەوزەتێن

فیل پشتڕاستی کردەوە، هەوکردنی لەوزەتێن بەهۆی ڤایرۆس یان بەکتریاوە، ئەم نەخۆشیە بە سووربوونەوە و ئاوسانی لەوزەتێن و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و قووتدانی خواردن بە زەحمەت دەناسرێتەوە، هەروەها هەوکردنی لەوزەتێن لەگەڵ بۆنی ناخۆشی دەم و ئاوسانی گرێ لیمفاوییەکان و ئازاری گوێیەکان.

ڕوونیشی کردەوە، چارەکردنی هەوکردنی لەوزەتێن، پێویستی بە پشوودان و ئاوخواردنەوە دەبێت، هەروەها هەوکردنی لەوزەتێن پێویستی بە بەکارهێنانی دەرمانیش هەیە.

هەوکردنی قوڕگ

هەوکردنی قوڕگ کاریگەری لەسەر دەنگ دەبێت، دەبێتە هۆی لە دەستدانی تەواوەتی دەنگ.

فیل دەڵێت: "بەگشتی هەوکردنی قوڕگ لە ماوەی یەک دوو هەفتەدا نامێنێت."

پزیشکان ئامۆژگاری نەخۆشان دەکەن، دەبێت پشوو بدەن و دوور بکەونەوە لە خواردنەوە ئاوی سارد و جگەرەکێشان، بۆ چارەکردنی نەخۆشییەکە.