بۆ پرسی غەززە، سەرۆکی ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندیی ئەمەریکا سەردانی قەتەر دەکات

بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕاگەیاندنی ئاگربەستی غەززە، سەرۆکی ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندیی ئەمەریکا سەردانی قەتەر دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 18ـی کانوونی یەکەمی 2024، بیل بێرنس سەرۆکی ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندیی ئەمەریکا ناسراو بە سی ئای ئەی، سەردانی قەتەر دەکات، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دوایین بەرەوپێشچوونەکانی پرسی ئاگربەست لە غەززە و ئاڵوگۆڕی بارمتە و زیندانییەکان لەگەڵ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، برێت مەکگۆرک ڕێکخەری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و تیمی تەکنیکی ئیسرائیل لە قەتەرن، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕاگەیاندنی ئاگربەست، وەزیری بەرگریی ئیسرائیلیش دەڵێت: "لە هەموو کاتێک زیاتر لە ئاگربەستی غەززە نزیکن".