وهزارهتی تهندروستی: پێنج كهسی دیكه گیانیان لهدهستدا و 206 كهسیش تووشی كۆرۆنا بوون
راگهیهندراوی ئهمڕۆی تهندروستی
K24 – ههولێر:
وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان، راگهیهندراوی ژماره (110)ی رۆژانهی خۆی بڵاوكردهوه و ئاشكرایكرد، له 24 كاتژمێری رابردوودا، پێنج كهسی دیكه به كۆرۆنا گیانیان لهدهستدا و 206 كهسی دیكهش تووشی كۆرۆنا بوون.
راگەیاندراوی (24) کاتژمێری
ژمارە (110)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1- کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (15070) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی وڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەرەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (1854) هاووڵاتی لە (36) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (266) لە هەولێر، (17) لە سلێمانی، (1571) لە دهۆك. وە (13216) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (22) هاووڵاتی بوو.
2- پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا: (2389) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (930) هەولێر، (843) سلێمانی، (473) دهۆك، (20) هەڵەبجە،(76) گەرمیان، (47) راپەڕین.
کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (103764)
3- ئەنجامی 24 کاتژمێری ڕابردوو: (5) گیان لەدەستدان، (206) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
* پارێزگای هەولێر (2) گیان لەدەستدان، (37) تووشبوو: لە گەڕەکەکانی (فەرمانبەران، جیهان سیتی، ڕۆشنبیری، تەیراوە، ئازادی، هەولێری نوێ، گوڵان، ڕاستی، ئایندە 2، MRF)، کۆمەڵگای بنەسلاوە، کۆمەڵگای پیرزین، قەزای سۆران، ناحیەی خەلیفان.
* پارێزگای سلێمانی (3) گیان لەدەستدان، (163) تووشبوو بەم شێوەیە:
ناو شاری سلێمانی (3) گیان لەدەستدان و (131) تووشبوو: دانیشتووی ناو شاری سلێمانی، عەربەت، وارماوە، سوسێ، قەزای پێنجوێن، ناحیەی بازیان، پارێزگای کەرکوك، پارێزگای بەغداد.
دەڤەری گەرمیان (14) تووشبوو: دانیشتووی قەزای کەلار گەڕەکەکانی(سیروان، شۆڕش، شەهیدان، کلاری کۆن، گازینۆ، نەورۆز، بنگرد)، خانەقین
دەڤەری ڕاپەڕین (18) تووشبوو: دانیشتووی قەزای ڕانیە، قەزای قەڵادزێ گەڕەکەکانی (ئاشتی، ڕاپەڕین، شەهیدان)، ناحیەی چوارقوڕنە، ناحیەی بێتواتە.
* پارێزگای هەڵەبجە (6) تووشبوو: دانیشتووی هەڵەبجە و خوڕماڵ.
4- ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (2307) تووشبوو، لەنێویاندا (47) مردن هەیە و (1016) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئێستا (1244) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
14ی حوزەیرانی 2020