وەزیری ئابووریی ئێران بەهۆی دابەزینی بەهای تومەن بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت

کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئێران بە ئامادەبوونی وەزیری ئابووری وڵاتەکە بەڕێوەدەچێت و تاوتوێی پرسی دابەزینی بەهای تومەن دەکرێت.
عەباس گودەرزی، پەرلەمانتاری ئێران ڕایدەگەیەنێت، وەزیری ئابووریی وڵاتەکە بەهۆی دابەزینی بەهای تومەن و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر ئابووری و بژێوی خەڵک بە مەبەستی لێپرسینەوە بانگهێشتی پەرلەمان کراوە.
ئاماژەی بەوە دا، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە کۆبوونەوەی پەرمان ئەو بابەتە تاوتوێ دەکرێت، ئەگەر پێویست بکات متمانە لە وەزیری ئابووری وەردەگرینەوە. دەشڵێت: هەر شتێک پێوست بێت بۆ چاودێریکردنی ئابووری حکوومەت ئێمە بەدواداچوونی بۆ دەکەین.
بانگێشتکردنی وەزیری ئابووریی ئێران بۆ پەرلەمانی ئەو وڵاتە دوای ئەوە دێت، بەهای دۆلار بەرانبەر بە تومەنی ئێرانی بۆ هەر دۆلارێک گەیشتە 78 هەزار تومەن و کەمتر لە ساڵیکە 50% لە بەهاکەی لەدەست داوە.