لە نیویۆرک، هێرشێک بۆ سەر کونسوڵخانەی ئیسرائیل پوچەڵ کرایەوە

پۆلیسی ئەمەریکا بە هاوکاریی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی، هەوڵی هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی ئیسرائیل لە نیویۆرک پووچەڵ کردەوە.
ئەمڕۆ هەینی، 20ـی کانوونی یەکەمی 2024، لە ڕاگەیەندراوێکی ئۆفیر ئاکونیس، کونسوڵی گشتیی ئیسرائیل لە نیویۆرک ڕایگەیاند، ئەو هاوکارییە دەستبەجێیەی هێزە ئەمنییەکانی ئەمەریکا کە پێشکەشی کرد، بۆ پووچەڵکردنەوەی هەوڵی هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەکەمان بەرز دەنرخێنین.
لای خۆیەوە ڕۆژنامەی "تایمز ئۆف"ـی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، تۆمەتبارەکە لەلایەن پۆلیسی ئەمەریکاوە دەست بەسەرکراوە و لایەنگری ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بووە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کرد، تۆمەتبارەکە لە ویلایەتی ڤێرجینیا دەژی و لەلایەن نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵیەوە دەستگیرکراوە.
ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدایە، گرژییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان پەرەدەسێنن و ترس لە کاردانەوەی ئەمنیی بەرفراوانتر دروست دەکەن.