بیرانوەند سەردانەکەی بۆ بەلجیکا هەڵوەشاندەوە
لە ماڵەکەی خۆیدا کاتی کەرەنتینەکەی بەسەر دەبات
عەلی رەزا بیروانوەند بە هۆی کەرەنتینە کردنی لە بەلجیکا بریاریدا گەشتەکەی بۆ ئەم وڵاتە بە شێوەیەکی کاتی هەڵوەشێنێتەوە.
دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو کارگێری یانەی ئانتروپی بەلجیکی داوای لە گۆڵپارێزە کوردەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی و بەشداری کردن لە راهێنانەکان گەشتی ولاتەکەیان بکات، بریاربوو ئەو یاریزانە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەردانی ئەم وڵاتە بکات، بەڵام لە ناکاو گەشتەکەی هەڵوەشاندەوە.
سەرچاوەکان لە ئێران بڵاوییان کردووە گۆڵپارێزە کوردەکەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان و یانەی پێرسپۆلیس بریاریداوە لە تاران بۆ ماوەی یەک هەفتە خۆی کەرەنتین بکات، دواتر گەشتەکەی ئەنجام بدات، چونکە لە بەلجیکا هەر گەشتیارێک کاتێک سەردانی وڵاتە دەکات، هەر لە فرۆکەخانە بۆ ماوەی یەک هەفتە بە هۆی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەرەنتین دەکرێت و بیرانڤەندیش بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی یانە نوێیەکەی بریاریداوە ئەو هەفتەیە لە تاران و لە ماڵەکەی خۆیدا خۆی کەرەنتین بکات.