کەناڵی 12ـی ئیسرائیل: کۆمەڵێک مافیا ئیسرائیل بەڕێوە دەبەن
کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی، شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی، لێکۆڵینەوەیەکی لەبارەی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و خێزانەکەی و تیمی یاریدەدەرەکانی و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی کاروباری وڵات پەخش کرد و گوتی: شێوازی بەڕێوەبردنی وڵات شێوازێکی "مافیا"یە، کە کۆمەڵێک میلیشیا و چەقۆکێش بەڕێوەی دەبەن. ئەوەش بووەتە مایەی هەژانی کۆمەڵگەی ئیسرائیلی.
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان، سارا، هاوسەری ناتانیاهۆ، دەست لە گشت کاروبارێکی وڵات، وەردەدات، بەرپرسان دادەمەزرێنێت، تەنانەت جەنەراڵەکانی سوپاش بە بڕیاری ئەو دادەمەزرێنرێن!" ڕاپۆرتەکە، ئاماژەی بەوەش داوە "بەرپرسە باڵاکانی دامەزراوە حکوومەتییەکان، وەک سەرۆکی باڵا مامەڵە لەگەڵ سارادا دەکەن."
لە لێکۆڵینەوەکەدا دەرکەوتووە، سارا، بە هاوکاریی کوڕەکەی یائیر، هەڵمەتێکی خۆپیشاندانی دژی پارێزەر لیئات بن ئاری، سەرۆکی تیمی داواکاری گشتی لە دادگاییکردنی ناتانیاهۆ بە تۆمەتی گەندەڵی ڕێک خستووە.
