شەرع لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان پرسی دروستکردنی دامەزراوەیەکی سەربازیی تاوتوێ دەکات
فەرماندەیی گشتی ڕایدەگەیەنێت: ئەحمەد شەرع(ئەبو محەممەد جۆلانی)، فەرماندەی گشتی دەسەڵاتی نوێی سووریا، لەگەڵ فەرماندەکانی گرووپە چەکدارەکان کۆبووەتەوە و پرسی دروستکردنی دامەزراوەیەکی سەربازیی گفتو گۆ کردووە.
شەممە 21ـی کانوونی یەکەمی 2024، ئەحمەد شەرع، ناسراو بە (ئەبو محەممەد جۆلانی) فەرماندەی گشتی دەسەڵاتی نوێی سووریا لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان دووپاتی کردەوە، بە نیازی دروستکردنی دامەزراوەیەکی سەربازیی نیشتمانین لە سووریای نوێدا.
شەرع، وێنە دروستەکەی حکوومەتی نوێی ئاشکرا کرد دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، پۆستی وەزیری دەرەوەی حکوومەتەکەی بە یەکێک لە باوەڕپێکراوەکانی خۆی لە دەستەی تەحریر شام بەخشی کە ئەسعەد حەسەن شەیبانی-یە، هاوکات یەکەم ئافرەتی لە حکوومەتەکی دەستنیشان کرد بۆ کارووباری ئافرەتان، ئەویش عائشە دبسە.
لەگەڵ ئەوەشدا، مورهف ئەبو قەسرە، ناسراو بە ئەبو حەسەن ئەلحەمەوی، وەک وەزیری بەرگریی، عەزام غەریب، ناسراو بە ئەبو ئەلعز سەراقیب، فەرماندەی بەرەی شام، وەک پارێزگاری حەلەب دەستنیشان کرد.
ئەو کۆبوونەوەیەکی ئەحمەد شەرع، ناسراو بە(ئەبو محەممەد جۆلانی) لە کاتێکدایە کە، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات، مەزڵوم کۆبانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند: دەیانەوێت ببنە بەشێک لە سووپای نیشتمانی سووریا ئەگەر دروست بکرێت، دەشڵێت: پێشوازیی لە لێدوانەکانی دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا دەکەین و لێدوانەکانیان ئەرێنین.