عێراق.. لەمساڵدا نزیکەی 14 هەزار بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیر کراون
بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، تەنها لەمساڵدا نزیکەی 14 هەزار بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر لەنێوخۆی وڵاتدا دەستگیر کراون و سزای لەسێدارەدانیش بەسەر 86 بازرگانی نێودەوڵەتیدا لەلایەن دادگەکانەوە سەپێندراوە. زۆرترین ئەو ماددانەشی لەناو عێراقدا بەربڵاون بریتین لە کەپتاگۆن و کریستاڵ.