وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دیمەشق لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆ بووەوە
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دیمەشق، لەگەڵ سەرۆکی دەستەی تەحریر شام کۆ بووەوە.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، 22-12-2024، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دیمەشقی پایتەختی سووریا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی دەستەی تەحریر شام کۆ بووەوە.
ئەمە یەکەم سەردانی وەزیری دەرەوەی تورکیایە بۆ سووریا لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد.
شەرع پێشتر لەبارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا، ڕایگەیاندبوو "حکوومەتی ئاییندەی سووریا پەرە بە پەیوەندییە ستراتیجییەکانی لەگەڵ تورکیا دەدات، چونکە تورکیا زۆرترین ژمارەی پەنابەری حەواندووەتەوە و هاوکارییانی کردووە."