تورکمانەکانی کەرکووک داوای پێکهێنانی حکوومەتێکی خۆجێی بنکەفراوان بۆ شارەکە دەکەن

بەرەی تورکمانی عێراقی لە کەرکووک ڕایگەیاند، ئەو حکوومەتە خۆجێیەی لە کەرکووک پێک هاتووە نایاساییە و پێکهاتەی تورکمانی تێدا نییە.

بەرەی تورکمانی عێراقی، لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە دۆخی کەرکووک باسی لەوە کردووە "دوای یپێکهێنانی حکوومەتی خۆجێی کەرکووک لە هۆتێل ڕەشیدی بەغدا، شارەکە بە دۆخێکی ناسەقامگیردا تێ دەپەڕێت، چونکە ئەو حکوومەتە خۆجێیەیە بۆ کەرکووک پێک هێنراوە، نایاساییە و پێکهاتەی تورکمانی تێدا نییە."

بەرەی تورکمانی لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە "لە کاتی دەست بەکاربوونییەوە، حکوومەتی خۆجێی کەرکووک، دەیان سەرپێچی یاسایی کردووە و پێکهاتەی تورکمان لە شارەکە پەراوێز خراون."

جەختیش دەکاتەوە "چارەی دۆخی کەرکووک حکوومەتێکی بنکەفراوانە کە تێیدا سەرجەم پێکهاتەکان بەشداری کارایان تێیدا هەبێت."

 
 
 
Fly Erbil Advertisment