شاندێکی ئەنەکەسە لەگەڵ مەزڵوم عەبدی کۆ دەبێتەوە

لۆگۆی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد - سووریا (ڕاست) و هێزەکانی سووریای دیموکرات (چەپ)
لۆگۆی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد - سووریا (ڕاست) و هێزەکانی سووریای دیموکرات (چەپ)

شاندێکی ئەنەکەسە بە سەرپەرشتیی ئەمەریکا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی کۆ دەبێتەوە.

سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، 23-12-2024، شاندێکی ئەنەکەسە لە شاری حەسەکە، لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆ دەبێتەوە. 

بە گوێرەی هەمان سەرچاوەی کوردستان24، کۆبوونەوەکە لەژێر سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی ئەمەریکا بەڕێوە دەچێت. 

لەبارەی ئامانجی کۆبوونەوەکەش، سەرچاوەکە باسی لەوە کرد "دوایین پێشهاتەکانی سووریا، پاراستنی ناوچە کوردییەکان و یەکخستنی حزبە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ دانوستانەکانی دیمەشق؛ تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە دەبن."