نێچیرڤان بارزانی و وەزیری بەرگریی هۆڵەندا، جەخت لە گەڕانەوەی ئێزدییەکان بۆ زێدی خۆیان دەکەنەوە
دووشه‌ممه، 23ـی کانوونی یەکەمی 2024، لە ڕاگەیەندراوێکدا، سەرۆکایەتیی هەرێم ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ڕوبن بریکلمانس، وەزیری بەرگریی هۆڵەندا و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونه‌وه‌کەدا، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگری سه‌رۆک؛ شۆڕش عەبدوڵلا، وه‌زیری کاروباری پێشمه‌رگه و ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی هه‌ردوولا ئامادەی بوون، پەیوەندییەکانی هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە بواری بەرگریی و ڕاهێنانی سەربازیدا، تاوتوێ کران.
هەردوولا جەختیان لەسەر بره‌ودان به هه‌موو بواره‌کانی په‌یوه‌ندی و گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و هێزە هۆڵەندییەکان لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، کردەوە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە و ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە پتەوکردنی سەقامگیریدا کرا و جەخت لە هەوڵەکانی چاکسازی و یه‌کخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه لە چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی کاروباری پێشمەرگەدا، کرایەوە.
نێچیرڤان بارزانی، سوپاسی هۆڵەندای کرد بۆ پشتگیریی بەردەوامی هێزەکانی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێکخراوی داعش و ستایشی ڕۆڵی هێزە هۆڵەندییەکانی کرد لە ڕاهێنان و بەهێزکردنی تواناکانی پێشمەرگەدا.
وەزیری بەرگریی هۆڵەندا، جەختی لەسەر پابەندیی وڵاتەکەی لە پشتگیریی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتیی کرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوە کرد کە هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی سەرەکییە لە هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و دابینکردنی ئاسایشی ناوچه‌که‌دا.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی بەردەوامیی کاری هاوبەش، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی دۆخی ئێزدییان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان، دوایین پێشهاته‌کانی دۆخی ناوچه‌که، به‌تایبه‌تی گۆڕانکارییه‌کانی سووریا و لێکه‌وته‌کانی و چه‌ند پرسێکی دیکه‌ی جێی بایه‌خی هه‌ردوولا، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.