وەزیری تەندروستی: پەتای کۆرۆنا و ئەنفلەوەزای وەرزی، کۆنترۆڵ کراون

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کۆنترۆڵی پەتای کۆرۆنا و ئەنفلەوەزای وەرزییان کردووە و هیچ حاڵەتێکی توندیان تۆمار نەکردووە.

دووشەممە، 23-12-2024، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لـەبــارەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و ئەنفلەوەزای وەرزی، بـــە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: "لە هەرێمی کوردستان، هەم کۆرۆنا هەیە و هەم ئەنفلەوەزای وەرزیش، بەڵام حاڵەتەکان کۆنترۆڵ کراون و هیچیان توند نەبوونە."

وەکوو ئــەوەی وەزیری تەندروستی بــاسی کرد "ئەنفلەوەزای وەرزی و کۆرۆنا جیاوازییەکەی ئەوتۆیان نییە و نەخۆش تاوەکوو پشکنینی ورد نەکات، لێی دەرناکەوێت، بەڵام مامەڵەکردن لەگەڵ کۆرۆنا ئێستا ئاسانترە و لەژێر کۆنترۆڵدایە."