لە بەغدا دروشمەکانی داعش لەسەر دیواری ماڵێک دەنووسرێت

سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، شانە نووستووەکانی داعش لەسەر دیواری ماڵێک لە ناوچەی زەعفەرانییە باشووری ڕۆژهەڵاتی بەغدا چەند دروشمێکی ڕێکخراوەکەیان نووسیوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی داوە، هێزە ئەمنییەکان چوونە شوێنەکە و دروشمەکانیان سڕیوەتەوە و لە کامێراکانی چاودێریشەوە بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانە دەکەن کە دروشمەکانیان نووسیوە.

لە دوای ڕووخاندنی ڕژێمی ئەسەد لە سووریا، ترس و نیگەرانییەکانی سەرهەڵدانەوی چەکدارانی داعش زیاتر بوون، هەر ئەمەش وایکردووە وەزارەتی بەرگریی عێراق، سنوورەکان لەگەڵ سووریا توندوتۆڵتر بکات.

هەروەها لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، بە هەمان شێوە لە گەڕەکی نسووری ئەنبار، لەسەر دیواری ماڵێک چەند دروشمێکی ڕێخکراوی داعش نووسرابوو، لەسەر یەكێک لە قوتابخانەکانی سنووری پارێزگای کەرکووکیش ئاڵای ڕێکخراوەکە بەرز کرابووەوە، بە هەمان شێوە لە پارێزگای سەلاحەدینیش حاڵەتێکی دیکەی هاوشێوە هەبووە.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment