بەرنامەی ئەمجارەی "بۆ هەمووان" تایبەت دەبێت بە زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک

ئەڵقەی ئەمجارەی بەرنامەی "بۆ هەمووان"ـی کوردستان24 کە کاتژمێر 09:30 خولەکی ئەمشەو دووشەممە، 23-12-2024، لەلایەن سەهین مۆفتییەوە پێشکەش دەکرێت؛ تایبەت دەبێت بە گفتوگۆکردن لەبارەی گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان و کێشەکانی تایبەت بە زەوییەکانی هەشتی حەسارۆکی شاری هەولێر. 

18 ساڵ پێش ئێستا 16 هەزار پارچە زەویی لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەسەر ژمارەیەک فەرمانبەر و مووچەخۆری هەرێمی کوردستاندا دابەش کران. 

خاوەنی ئەو زەوییانە بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو داوای گەیاندنی خزمەتگوزارییەکانیان لە حکوومەت دەکرد؛ کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، داوای چەند ساڵەی ئەو هاووڵاتییانەی جێ بەجێ کرد و ڕۆژانە خزمەتگوزاریی دەگەیەنرێتە ئەو پارچە زەوییانەی هەولێر.