کاوە شێخانی: بۆمبێکی پاشماوەی داعش لە بێجی بە هاووڵاتییاندا تەقییەوە

داعش
داعش

کاوە شێخانی، ڕاوێژکاری ئەمنی و سەربازی پارێزگای سەڵاحەدین بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: بە تەقینەوەی بۆمبێکی پاشماوەی داعش لە بێجی، چوار هاووڵاتی هۆزی ئەلقەیسیین کوژران و سێی دیکەش برینداربوون، لەو کاتەی لە زەوییەکەی خۆیان لەنێوان حجاج و سینییە خەریکی کێلان بوون.

دووشەممە 23ـی کانوونی یەکەمی 2024، کاوە شێخانی، ڕاوێژکاری ئەمنی و سەربازی پارێزگای سەڵاحەدین بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: کاتژمێر 1700ـی ئێوارەی ئەمڕۆ، بنکەی پۆلیسی سینییە پێیانی ڕاگەیاندووە، بۆمبێکی چێندراوی داعش لە لێواری کێڵگەیەکی نێوان حجاج و سینییەی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین تەقیووەتەوە، بەهۆیەوە چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی، موئەیەد حەمیدی لەدایک بووی 2013 و یونس مەحموود، موزاحم حەردان خەلیف عەبدوڵڵا و حەمید عادەڵڵا لەدایک بووی 1991 ،کوژراون، هاوکات نامس ئەژهەر جەواد و موهەنەد ئەحمەد هایت قەیسی، لەگەڵ سالم زیاب عوبەید برینداربوون.