گواردیۆلا متمانەی بە ئیدەرسۆن نەماوە
مانچێستەر سیتی گۆڵپارێزێکی بۆ شوێنگرەوەی ئیدەرسۆن دۆزیوەتەوە

بەپێی هەواڵی چەند میدیایەکی وەرزشی جیهانی، یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی گۆڵپارێزێکی گونجاوی بۆ شوێنگرەوەی ئیدەرسۆنی بەرازیلی دۆزیوەتەوە.
پێپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی بیر لە بژاردەیەکی گونجاو دەکاتەوە پێش ئەوەی دەرگای بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان بکرێتەوە، تاوەکو بیکات بە گۆڵپارێزی سەرەکی و دۆخی یانەکەی بەرەو باشتر بچێت.
گواردیۆلا متمانەی بە ئیدەرسۆن کەمبووەتەوە و ناتوانێت پشت بە ئۆرتێگای یەدەگ ببەستێت، هەر بۆیە هێنانی گۆڵپارێزێك بۆ یانەکە یەکلایی بووەتەوە.
بەپێی هەواڵێکی پێگەی کاڵچیۆ میرکاتۆ، شین پۆشەکانی مانچێستەر چاویان لە تواناکانی میشێل دی گریگۆریۆی گۆڵپارێزیی یانەی یوڤێنتووسی ئیتاڵییە.
وەرزی رابردوو دی گریگۆریۆ لە یانەی مۆنزای ئیتاڵی بە باشترین گۆڵپارێزی سێریا ئەی دەستنیشانکرا، دواتر تاوەکو ساڵی 2029 پەیوەندی بە یانەی یوڤێنتووسەوە کرد.
گواستنەوەی گۆڵپارێزە ئیتاڵییەکە بۆ سیتی ئاسان نابێت، چونکە یوڤێنتووس پەلەی لە فرۆشتنی نییە و بۆ داهاتووی یانەکەی بە گرنگی دەزانێت.
یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ئەم وەرزە بە دۆخێکی خراپدا تێپەڕ دەبێت و لە کۆی 17 یاریی تەنیا 27 خاڵی کۆکردووەتەوە، دوای دۆڕانی بە یانەی ئاستۆن ڤێلا بۆ ریزبەندی حەوتەمی پرێمەرلیگ دابەزی.