ناتانیاهۆ: لەگەڵ حەماس لە ڕێککەوتن نزیک بووینەتەوە

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهۆ ڕایدەگەیەنێت: لەبارەی ئازادکردنی بارمتەکانی غەززە، پێشووەچوونێکی زۆر لە دانووستانەکان لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس بەدەستهاتوون، گوتی: نازانم کەی ئەنجامەکانی ئەو ڕێککەوتنە دەبینم.
دووشەممە 23ـی کانوونی یەکەمی 2024، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهۆ لە گوتەیەکیدا لە کنێست ڕایگەیاند: ئیسرائیل لە زۆرێک لە بەرەکانی جەنگ سەرکەوتنی سەربازیی بەدەستهێناوە، گوتی: فشارە سەربازییەکانمان وای لە حەماس کردووە، ئاستی داواکانی دابەزێنێت.
بنیامین ناتانیاهۆ گوتی: ناتوانین هەموو ئەوانەتان پێ بڵێین کە لەگەڵ حەماس گفتوگۆی لەبارەوە دەکەین، هەموو ڕێگەیەک دەگرینە بەر بۆ ئەوەی بارمتەکان ئازاد بکەین، گوتیشی: ئیسرائیل وەکو هێزێکی هەرێمی خۆی سەلماند.