حکوومەتی نوێی فەرەنسا پێک هێنرا
حکوومەتی نوێی فەرەنسا پێک هێنرا و سەرۆک وەزیرانێکی پێشووتریش دەبێتە وەزیری پەرەوەردە.
کۆشکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا (ئیلیزێ) لــە ڕاگەیەندراوێکدا ئــاماژەی بــەوە کردووە "حکوومەتی نوێی وڵات بە سەرۆکایەتیی فرانسوا بایرو، پێک هێنرا." دوای ئـــەوەی پەرلەمان متمانەی لە حکوومەتی پێشوو سەندەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی کۆشکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا، لە حکوومەتە نوێیەکەی فرانسوا بایرو، ئیلیزابێس بۆرن، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری فەرەنسا بەشدارە و پۆستی وەزیری پەروەردەی وەرگرتووە.
ئیلیزێ بــاسی لەوەش کردووە "ئامادەکردنی ڕەشنووسی بودجەی ساڵی داهاتوو (2025)، لە پێشینەی کارەکانی حکوومەتی نوێ دەبێت."