کونسوڵی ئێران: به بايه‌خەوە دەڕوانینە په‌يوه‌ندييه دێرينه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، 24-12-2024، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ فه‌رامه‌رز ئه‌سه‌دى، كونسوڵى گشتيى نوێى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له هه‌ولێر، پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونى لێ كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه، وەکوو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "كونسوڵى گشتيى نوێى ئێران، وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵيى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى، دووپاتى كرده‌وه كه كۆمارى ئيسلاميى ئێران به بايه‌خ و گرنگييه‌كى زۆره‌وه له په‌يوه‌ندييه دێرينه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا، نيشان دا."
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا، ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.