تەقینەوەیەک لە شاری منبج ڕووی دا
ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری منبجی سووریا تەقییەوە، بە گوێرەی زانیارییەکانی بەرگریی شارستانیی وڵاتەکە، بەهۆی تەقینەوەکە نزیکەی 11 کەس کوژران و بریندار بوون.
ئەمڕۆ سێشەممە 24ـی کانوونی یەکەمی 2024، مێدیاکانی سووریا بڵاویان کردەوە، لە شاری منبج ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە، لە ئەنجامدا زیانێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
بەرگریی شارستانیی سووریا ڕایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەکە نزیکەی 11 کەس کوژران و بریندار بوون.
مێدیاکانی سووریا ئاماژەیان بەوە دا، ئەو ناوچەیەی کە تەقینەوەکەی لێ ڕوویداوە لەژێر کۆنترۆڵی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیایە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بە ڕێککەوتن لە شارەکە کشاونەتەوە.
ناشطون: انفجار سيارة مفخخة في شارع التجنيد القديم بمدينة منبج pic.twitter.com/mjNxNzHqqB
— عكس السير (@AksalserNews) December 24, 2024