بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر 10تیمی پزیشکیی بۆ ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ ئامادەکردووە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر پلانی خۆیان بۆ ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ خستەڕوو.
سامان سەلمان، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی هەولێر بەماڵپەری کوردستان 24 ڕاگەیاند: لە 25ی مانگەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لەرێگای 10تیمی پزیشکیی ئامادەکراو لە ئامادەباشی دەبێت، تیمی ئێشکگری نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و ئیمێرجنسی و هێلی گەرمی 122 و بانکی خوێن بەبەردەوامی لەخزمەت هاووڵاتییان دەبن بەشێوەی 24 کاتژمێری.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەتەواوی بۆنە و پشووەکانی ساڵدا پلانی پێشوەختەیان هەیە و نەخۆشخانەکانی لەدایکبووانیش بە24 کاتژمێری لەپێشوازیی هاوڵاتییان دەبن.
تیمەکان لە ئیمپایەر، فاملی مۆل، عینکاوە، ماجدی مۆل، ناوبازاڕی شار، شەقامی ئیسکان، گراند ماجدی مۆل دەبن.
لەبەیانی چوارشەممەوە 25ی مانگ تا 5ی1ی 2025 لەسەرجەم دام ودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەبێتە پشووی فەرمی.