هێزی ئەمەریکا بە هەمیشەیی لە کۆبانێ جێگیر کرا

هێزەکانی ئەمەریکا
هێزەکانی ئەمەریکا

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای دەکات، ئەمەریکا بەشێوەیەکی هەمیشەیی لە کۆبانێ جێگیر دەبن.

ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: هێزێکی ئەمەریکییەکان بەشێوەیەکی هەمیشەیی لە شاری کۆبانێ جێگیر بوون بە ئامانجی ڕێگریی لەهەر هێرشێکی گرووپە چەکدارەکان.

چوارشەممە 25ـی کانوونی یەکەمی 2024، ڕامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند،  هێزە ئەمەریکییەکە لە باڵەخانەیەکی شاری کۆبانێ جێگیر بوون و بە هەمیشەیی دەمێننەوە بۆ ڕیگریی لە هەر هێرشێکی گرووپە چەکدارەکان.

ئەو جموجۆڵەی  سەربازییەی ئەمەریکا لەسەر خاکی سووریا، دوای  گۆڕانکارییە خێراکانی وڵاتەکە هات، چونکە ئەمەریکا پێی وایە، بەهۆی شەڕی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە سووریا بۆ سەر هێزەکانی سووریای دیموکرات، داعش سەرهەڵدەداتەوە و هەڕەشە و مەترسییەکانی دروست دەبنەوە.