پاشماوەی سوپای ئەسەد هێرشیان کردە سەر هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆی سووریا

لە پێشهاتێکی نوێدا دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە 8ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵدا، پاشماوەی سووپای بەشار ئەسەد هێرشیان کردە سەر هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ لە تەرتووس.

چوارشەممە 25ـی کانوونی یەکەمی 2024، وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕایگەیاند: پاشماوەکانی ڕژێمی بەشار ئەسەد بۆ نانەوەی ئاژاوە مەزارگەیەکیان لە حەلەب سووتاند، ڕاشیدەگەیەنێت: لە ڕووبوونەوەیەکدا لەگەڵ پاشماوەکانی سووپای پێشووی بەشار ئەسەد، دوو کەس  لە هێزی ئەمنی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی سووریا کوژران و چوار دیکەش بریندار بوون، دەڵێت: چەکدارەکان پاشماوەی سەربازانی بەشار ئەسەد بوون.

لە لایەکی دیکەوە، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سووریا ڕایگەیاند:  هێزەکانیان هێرشکارانیان لە تەرتووس گەمارۆداوە، دەڵێت: هێزەکانمان کۆمەڵێک لە یاسا دەرچوویان لە قرداحە لەناو بردووە.

لەگەڵ هاتنە پێشەوەی ئەو دۆخە نوێیە ، وەزارەتی ناوخۆی سووریا قەدەغەی هاتووچۆی لە حمس و لازقییە ڕاگەیاند.

شەڕ لەنێوان هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ و چەکداران لە تەرتووس ڕوویدا