دووەم دانیشتنی دادگاییكردنی تۆمه‌تبارانی كوشتنی نارین گوران به‌ڕێوه ده‌چێت
دووه‌مین دانیشتنی دادگاییكردنی تۆمه‌تبارانی كوشتنی نارین گوران لە دیاربەکری باکووری کوردستان بەڕێوە دەچێت.
په‌یامنێری كوردستان24 ڕایگه‌یاند، کاتژمێر 09:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26-12-2024، دووه‌مین دانیشتنی دادگاییكردن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نارین گورانی ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵان لە دادگای دیاربەکری باکووری کوردستان ده‌ستی پێ كرد. په‌یامنێری كوردستان24 ئــــاماژەی بەوەش کرد، بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، دادگای دیاربه‌كر بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر تۆمه‌تباره‌كان بدات، كه پێك هاتوون له دایك و مام و برا و دراوسێیەکی نارین گورانی كوژراو.
به‌هۆی هه‌ستیاری دۆسیه‌كه 50 پارێزەر لە تورکیا و باکووری کوردستان و ژمارەیەک پەرلەمانتاری دەم پارتی لە كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دادگاییه‌كه له هۆڵی دادگا ئامادە دەبن.
نارین گورانی هەشت ساڵ، 21ـی ئابی 2024 لە گوندی چلوویێ سەر بە دیاربەکر بێسەرشوێن بوو و هەشتی ئەیلوول تەرمەکەی لە چەمێکی گوندەکە دۆزرایەوە.