به فه‌رمی یانه‌ی هه‌ولێر گرێبه‌ستی رادان گاسانینی نوێكرده‌وه
رادان بۆ وه‌رزی داهاتووی خولی نایابی عێراق له راهێنه‌رایه‌تی هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بێت
.jpg)
یانەی هەولێر بەفەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستی رادان گاسانینی راهێنەری کرواتی یانەکەی راگەیاند.
یانەی هەولێر بە فەرمی رایگەیاندووە، لەگەڵ رادان گاسانینی راهێنەری ٥٦ ساڵانی یانەکەیان گەیشتوونەتە رێککەوتن، بۆ ماوەی وەرزێک گرێبەستی نوێبکەنەوە، کە ئەو راهێنەرە کرواتییە ئێستا بەهۆی هەڵوەشاندندنەوەی خولی نایابی عێراق گەڕاوەتەوە وڵاتەکەی.
رادان گاسانین له 13 یه‌نایه‌ری 1967 له دایك بووه، له كۆتاییه‌كانی هه‌شتایه‌كان و سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان وه‌ك یاریزان یاری بۆ یانه‌كانی (ریپیكا و ئۆرینێت)ـی یوگسلافیای پێشوو كردووه، دواتر روویكرده بواری راهێنه‌رایه‌تی زۆرترین ئه‌زموونی له كه‌نه‌داوی عه‌ره‌بی تاقی كرده‌وه و راهێنه‌رایه‌تی هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌ی كوێت، یانه‌ی نه‌سری سعوودی و كوێتی كوێتی و ره‌فاعی به‌حرێنی و ئیتیحادی ئیماراتی، قادسیه‌ی كوێت و مه‌ریخی سوودانی كردووه و دوایینجاریش راهێنه‌ری یانه‌یه‌كی عومانی بووه، به‌ڵام یانه‌ی هه‌ولێر 7 مانگ له‌مه‌وبه‌ر 9 هه‌زار دۆلاری دایه یانه عومانییه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی رادان له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و به مووچه‌ی مانگانه‌ی 7 هه‌زار دۆلار ئه‌وكات په‌یوه‌ندی به هه‌ولێر ده‌كاته‌وه.
.jpg)