یەکەم سەربازی کۆریای باکوور لەلایەن سووپای ئۆکرانیاوە بەدیل گیرا

ئاژانسی هەواڵگریی کۆریای باشوور بڵاوی کردەوە، سووپای ئۆکرانیا سەربازێکی سووپای کۆریای باکووری بەدیل گرتووە لەوکاتەی لەتەک سووپای ڕووسیا شەڕی دژ بە ئۆکرانیای کردووە.

هەینی 27ـی کانوونی یەکەمی 2024، ئاژانسی هەواڵگریی کۆریای باشوور بڵاوی کردەوە، ئۆکرانیا سەربازێکی کۆریای باکووری بەدیل گرتووە، لەو کاتەی بە برینداری کەوتووەتە دەستیان، وێنەی سەربازە بەدیل گیراوەکەشیان بڵاو کردەوە.

بەمەش، ئۆکرانیا یەکەم سەربازی کۆریای باکووری بە زیندوویی کەوتە دەست، لەو کاتەوەی کێڤ ڕایدەگەیەنێت کە، بیۆنگ یانگ هێزی سەربازیی ڕەوانەی ڕووسیا دەکات بۆ شەڕکردن دژی ئۆکرانیا.