وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: کاری لە پێشینە پێکهێنانی حکوومەتی گشتگیرە لە سووریا

دوای پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان ئەنتۆنی بلێنکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند: نابێت تیرۆر زیان لە ئاسایشی تورکیا و سووریا بدات.
شەممە 28ـی کانوونی یەکەمی 2024، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند: پاڵپشتی لە پرۆسەی سیاسی سووریا دەکەن، ڕێگەش نادەن تیرۆر زیان لە ئاسایشی تورکیا و سووریا بدات.
ئەو بەیاننامەیەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە کاتێکدا هات کە ئەمڕۆ شه‌ممه، 28ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی كرده‌وه، بوونی "چه‌كدارانی كورد" له سووریا ڕێگه‌پێدراو نییه.