نووسینگەکەی: مالیکی هیچ هێزێکی نوێ دانامەزرێنێت
نووسینگەی مالیکی دەنگۆی دامەزراندنی گرووپێکی چەکداریی نوێ ڕەت دەکاتەوە.
نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، لە ڕاگەیەندراوێکدا هەواڵێکی میدیاکانی لوبنان سەبارەت بە هەوڵەکانی مالیکی بۆ دامەزراندنی گرووپێکی چەکداریی نوێ بــە ناوی "ابناء الدولة" ڕەت کردەوە.
وەکوو ئــەوەی لە ڕاگەیەندراوی نووسینگەکەیدا هاتووە "مالیکی بڕوای تەواوی بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق هەیە، بۆ پاراستنی دەوڵەت و پرۆسەی سیاسی."
ئەمە لەکاتێدایە، دوو ڕۆژ پێش ئێستا، چەند ڕۆژنامەیەکی لوبنانی بڵاویان کردبووەوە، دوای ڕووداوەکانی سووریا، نووری مالیکی بڕیاری داوە هێزێکی چەکدار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی داهاتوو بە ناوی "ابناء الدولة" پێک بهێنێت.