باسکال مەشعەلانی گۆرانی بۆ کوردستان24 دەڵێت
گۆرانی بێژی نێوداری لوبنانی و عەرەبی، باسکال مەشعەلانی، پاش ئەوەی گەیشتە هەولێر، بۆ پەیامنێری کوردستان24 هێرۆ مەولودی یەک لە گۆرانیە خۆشەکانی خۆی پێشکەشی هەوادارنی لە کوردستان کرد.
یەکشەممە 29ـی کانوونی یەکەمی 2024، گۆرانی بێژی نێوداری لوبنانی و عەرەبی، باسکال مەشعەلانی پاش ئەوەی بۆ سازکردنی ئاهەنگی سەری ساڵ گەیشتە هەولێر بۆ هێرۆ مەولودی، پەیامنێری کوردستان24ـی ڕاگەیاند: بە پشتیوانی خوای گەورە ئاهەنگێکی مێژووی لە هەولێر دەکەین و دونیا ڕووناک دەکەیەنەوە، دواتر لەگەڵ هێرۆ مەولودی بە هاوبەشی، یەک لە گۆرانیە خۆشەکانی بۆ کوردستان24 گوت.
باسکال مەشعەلانی بۆ کوردستان24 ڕایگەیاند: زۆرم لەبارەی هەولێرەوە بیستووە، چەندین لوبنانیی لە هەولێر دەژین و باسی جوانیی شارەکە دەکەن، لێرە هەواداری زۆرم هەیە و یەکەم جارمە سەردانی دەکەم، ئاوەدانیی، رێکخستن و شارستانییەتی شارەکە تەواو سەرنجی ڕاکێشام. سەرسامم بەو هەموو پێشکەوتنەی لە سەرجەم بوارەکاندا هەیە، پەرۆشم بۆ ئەوەی زیاتر هەولێر ببینم، هاتووم بۆ ئەوەی سەری ساڵ لەگەڵ هەوادارە خۆشەویستەکانم بەسەر ببەم"