ئەڵمانیا ئیلۆن ماسک تۆمەتبار دەکات
حکوومەتی ئەڵمانیا، ئیلۆن ماسکی ملیاردێری ئەمەریکی بەوە تۆمەتبار دەکات، هەوڵ دەدات کاریگەریی لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا دروست بکات کە بڕیارە لە کۆتاییەکانی مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو ئەنجام بدرێت، ئەوەش بە پشتیوانی کردنی چەند جارەی لە پارتی ئەلتەرناتیف لەپێناو ئەڵمانیا، کە پارتێكی ڕاستڕەوی توندڕەوە.
دووشەممە 30ـی کانوونی یەکەمی 2024، کریستیانا هۆفمان، یاریدەدەری گوتەبێژی حکوومەتی ئەڵمانیا ڕایگەیاند: ئیلۆن ماسک بە گوتارەکانی دەیەوێت کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا دروست بکات.
کریستیانا دووپاتی کردەوە، ئیلۆن ماسک ئازادە لە دەربڕینی ڕای خۆی، بەڵام گوتارەکانی ڕێنمایی و ڕاسپاردەیە بۆ پارتی چاودێر لەبارەی هەڵبژاردن.
رۆژی شەممەی ڕابردوو، ڕۆژنامەی فێڵت وتارێکی ئیلۆن ماسکی بڵاوکردەوە کە تێیدا "ئەلتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا" بە "دوایین تروسکایی هیوا" بۆ ئەڵمانیا دادەنێت.
لەم وتارەدا، ئیلۆن ماسکی خاوەن و دامەزرێنەری تێسلا و سپەیس ئێکس، پشتگیری خۆی بۆ ئەو پارتە دووپات کردەوە کە پێشتر لە 20 ی کانوونی یەکەمدا لە تویتێکدا پشتگیری کردبوو، بەمەش ناڕەزایی ئەڵمانیای لێکەوتەوە.