یاریزانێکی پۆرتوگاڵی بەهۆی زیندانیکردنی خێزانەکەی دەستگیر کرا

رۆبن سێمیدۆ یاریزانی یانەی خوری قەتەری
رۆبن سێمیدۆ یاریزانی یانەی خوری قەتەری

رۆبن سێمێدۆ یاریزانی پۆرتوگاڵی یانەی خوری قەتەری، بەهۆی ئەوەی خێزانەکەی زیندانیکردووە و هەروەها توندوتیژی بەرامبەری بەکارهێناوە، لەلایەن پۆلیس دەستگیر کراوە و لەژێر لێکۆلینەوەدایە، پارێزەرەکەشی دەڵێت سێمێدۆ پەشیمانە لەو کارەی.

ماڵپەری besoccer بڵاویکردەوە رۆبن سێمێدۆ یاریزانی پۆرتوگاڵی یانەی خوری قەتەری، بەهۆی ئەوەی خێزانەکەی زیندانیکردووە و هەروەها توندوتیژی بەرامبەری بەکارهێناوە، لەلایەن پۆلیس لە شوێنی مانەوەی دەستگیر کردووە و دواتر دانی بە تاوانەکەی ناوە و داوای لێبوردنی کردووە.

دوای دەستگیر کردنی داواکاری گشتی پۆرتوگاڵ لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە '' سێمێدۆ بە تاوانی توندوتیژی خێزانی دەستگیرکراوە، کاتژمێر سێی بەیانی هێزەکانی پۆلیس هەڵیانکوتایە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی و دەستگیریان کردووە. هاوسەرەکەی سێمێدۆ کە توانیویەتی لە زیندانەکەی خۆی هەڵبێت، خۆی رادەستی پۆلیس کردووە و ئاگاداریان کردووەتەوە کە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە زیندانی کراوە و رووبەڕووی توندوتیژیش بووەتەوە.

داواکاری گشتی پۆرتوگاڵ بڵاویشی کردووەتەوە، لە راپۆرتی پۆلیسدا هاتووە، هاوسەرەکەی ڕوبێن سێمێدۆ لە کاتێکدا خۆی گەیاندووەتە بنکەی پۆلیس لێدان لەسەر جەستەی بینراوە و هێزەکانی پۆلیس تیمی تەندروستیان ئاگادار کردووەتەوە و ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکدایە.